رووداو - هەولێر
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەو حیزبە دەکات و رایدەگەیێنێت، "هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان".
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارن کۆنگرەی یەکێتی ببێتە هۆی پشتیوانیکردنی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو پێکەوە خزمەتی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکان بکەن.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی
پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم . هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/27
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ