سەلاحەددین بەهائەدین: سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی دەستکەوتێکی گرنگە
رووداو - هەولێر
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات بەهۆی تەواوبوونی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە و دەڵێت، سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی دەستکەوتێکی گرنگە و هەنگاوێکە بەرەو سەقامگیریی سیاسی.
سەلاحەددین بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "گرێدانی كۆنگره و سه‌ركه‌وتنی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگبوو و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و سه‌قامگیریی سیاسی و ئیداری هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پته‌وكردنی پایه‌كانی دیمكراسی و فره‌یی له كوردستاندا".
دەقی پیرۆزبایی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
به‌رێزان : ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
سڵاو و رێز ...
به بۆنه‌ی كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له جه‌نابتان و ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م ..
گرێدانی كۆنگره و سه‌ركه‌وتنی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو وه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پته‌وكردنی پایه‌كانی دیمكراسی و فره‌یی له كوردستاندا ...
بۆ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی خوازیاری
په‌ره‌پێدان و پێشه‌وه چوونی زیاترین .
براتان
صلاح ا‌لدین محمد بها‌ءالدین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
27/12/2019