سەلاحەددین بەهائەدین: سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی دەستکەوتێکی گرنگە

27-12-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆنگرەی یەکێتی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات بەهۆی تەواوبوونی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە و دەڵێت، سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی دەستکەوتێکی گرنگە و هەنگاوێکە بەرەو سەقامگیریی سیاسی. 
 
سەلاحەددین بەهائەدین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، "گرێدانی كۆنگره‌ و سه‌ركه‌وتنی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگبوو و‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیریی سیاسی و ئیداری هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پته‌وكردنی پایه‌كانی دیمكراسی و فره‌یی له‌ كوردستاندا".
 
 
دەقی پیرۆزبایی ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
 
به‌رێزان : ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی  یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 
 
سڵاو و رێز ... 
به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ جه‌نابتان و ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م ..
 
گرێدانی كۆنگره‌ و سه‌ركه‌وتنی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو وه‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێم و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پته‌وكردنی پایه‌كانی دیمكراسی و فره‌یی له‌ كوردستاندا ...

 

بۆ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی خوازیاری
په‌ره‌پێدان و پێشه‌وه‌ چوونی زیاترین .
 
                                                                          براتان
                                                           صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
                                          ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
                                                                         27/12/2019
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە