رووداو - هەولێر
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان پارتی، یەکێتی و یەکگرتوو کۆدەبنەوە.
ئومێد خۆشناو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمان بگاتە پەرلەمانی کوردستان، لە دانیشتنی داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت و دوای قبوڵکردنی، لە دانیشتنی دواتردا کەسێک کاندید دەکرێت بۆ ئەو پۆستە و دەخرێتە دەنگدانەوە.
ئومێد خۆشناو گوتی "کاندیدەکە لەنێوان پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو دەبێت، پێشتر هەرسێ حیزب بە تەوافوقی سیاسی کەسێک کاندید دەکەن، دواتر پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات".
دوای کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت، رۆژی 26-12-2017 یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی راگەیاند.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ