رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای بەدلیسـی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 05:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی تشرینی دووەمی2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە پارێزگای بەدلیس روویدا. ناوەندی شاری بەدلیس چەقی بوومەلەرزەکە بووە.
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8.71 کیلۆمەتر تۆمارکراوە.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی ئەو بوومەلەرزانە بڵاونەکراوەتەوە.
لە 6ی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا؛ بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ