کوردستان
لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وەزارەتەکە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یاوەریی وەزیری پێشمەرگەی دەکرد.
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە دابڕانی، جارێکی دیکە گەڕایەوە وەزارەتەکە و دەست بە کارەکانی دەکاتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە بکات.
لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وەزارەتەکە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یاوەریی وەزیری پێشمەرگەی دەکرد.
رۆژی 7ـی ئەم مانگە یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆیان کردووە و یەکێک لە بابەتە دیاریکراوەکان گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بوو بۆ سەر کارەکەی.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لەو کۆبوونەوەیە لێکتێگەیشتن هەبووە و یەکێتی نەرمیی نواندووە بۆ گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ سەر کارەکەی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێتی نیگەرانی بەرامبەر بە شۆڕش ئیسماعیل هەبووە و ئەویش بەهەمان شێوە، بەڵام دوای سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ لای شۆڕش ئیسماعیل لە نیگەرانییەکانی هەردوولا کەمتربووەتەوە و یەکێتی جۆرێک لە نەرمیی نواندووە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکەی.
رۆژی 22ـی ئەم مانگە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکانی ئەم دووایەی نێوان یەکێتی و پارتی، لێکتێگەیشتنی باش دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و گەشبینم بە هاوکاری هەموو لایەک بەزوویی کێشەکان چارەسەر بکرێن."
دوای ناکۆکییەکانی نێوخۆیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە مانگی تەممووزی 2021 گۆڕانکاریی لە هەندێک پۆستی نێوخۆی یەکێتی و حکومەت کرا، یەکێک لەو پۆستە وەزارییانە پۆستی وەزیری پێشمەرگە بوو، کە لە سەرەتای 2020 یەکێتی داوای کرد لە بری شۆڕش ئیسماعیل کەسێکی دیکە دەستبەکاربێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیویست وەزیری پێشمەرگە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە کۆتاییەکانی 2022 دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێشکرد و نەگەڕایەوە سەر کارەکەی.
لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 یەکێتی رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری دیاریکرد بۆ شوێنی شۆڕش ئیسماعیل، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی گۆڕانکارییە وەزارییەکان نەخرانە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ