لە ورمێ بەهۆی رەشەباوە نۆ کەس بریندار بوون

27-11-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ رەشەبا لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیکردووە و تائێستا بەردەوامە. قایمقامی شارەکەش دەڵێت، بەهۆی رەشەباکەی ئەمڕۆ نۆ کەس بریندار بوون.
 
لە بەیانیی رۆژی دووشەممە 27ی تشرینی دوویەمی 2023، رەشەبایەکی بەهێز لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیکردووە و زیانی بە موڵکی گشتی و تایبەتی شارەکە گەیاندووە.
 
رەشەباکە ئەوەندە بەهێزە کە لە نێو شاردا چەندین داری شکاندووە و ستوونی کارەبا و ترافیکلایتی خستتووەتە خوارەوە. هەروەها بەهۆی رەشەباکەوە هێڵی ئینتەرنێت و کارەبای چەندین گەڕەکی ئەو شارە بۆ ماوەیەک پچڕا.
 
غولامحوسێن عەمماری، قایمقامی ورمێ رایگەیاند، "بەهۆی رەشەباکەی ئەمڕۆ لە شاری ورمێ کە خێراییەکەی دەگەیشتە 65 کیلومەتر لە کاژێرێکدا، نۆ کەس بریندار بوون و گوێزرانەوە نەخۆشخانەکانی شارەکە."
 
بەگوتەی غولامحوسێن عەمماری، برینی هەشت کەسیان سووک بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراون، بەڵام برینی کەسێک قورسە کە کورێکی 14 ساڵانە و لە ئەنجامی رووخانی باڵەخانەیەک بریندار بووە.
 
قایمقامی ورمێ هەروەها دەڵێت، بەهۆی رەشەباکەی ئەمڕۆ 50 دار لە شەقامەکانی ناوەندی شار شکاون، 20 تابلۆی گەورەی رێکلامی سەر شەقام بەربوونەتەوە، هەروەها بۆ ماوەیەکی کاتی تەزووی کارەبا و هێڵی ئینتەرنێت و سیگنالی تەلەڤزیۆن لە هەندێک گەڕەک و ناوچەی شاری ورمێ پچڕان.
 
ئەو بەرپرسەی شاری ورمێ دەڵێت، هەرچەندە خێرایی رەشەباکە کەم بووەتەوە، بەڵام داوای لە هاووڵاتییانی شارەکەشی کرد، بۆ کارێکی زۆر پێوێست نەبێ نەچنە دەرەوە.
 
لە رێگەی ورمێ-مهابادیش با و باهۆز هەڵیکردووە و هاتووچۆی زەحمەت کردووە بەشێوەیەک کە ئاستی بینین زۆر کەم بووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلی بەرپرسەکەی پارتی لەدوای تەقینەوەی.

وردەکاریی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی لە گەرمیان؛ 'تیرۆریستی بووە'

ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 9:23 بەیانی لە پێش ماڵی خۆیان لە گەڕەکی جووتیاران لە کەلار، چەند چرکەیەک لە دوای ئەوەی خۆی و یاوەرەکانی سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبن، ئۆتۆمبی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دەتەقێتەوە و سکرتێر و شۆفێرەکەی بریندار دەبن.