رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا، لە هەرێمی کوردستان کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فەرەنسا دووپاتکردەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 27-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا کۆبووەوە، پشتگیریی خۆی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا کارکردن و فراوانترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردووەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسوڵى گشتیی نوێى فه‌ره‌نسا كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/11/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز يان برێم كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دووپاتكرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز برێم خۆشحاڵيى خۆى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى نوێى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تی و په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر بكات. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌نديى فه‌ره‌نسا بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ