خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان بایکۆتی خوێندنیان کردووە

27-11-2022
هونەر حەمید
بەڕێوەچوونی رێپێوانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان
بەڕێوەچوونی رێپێوانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان رێگەی کەلار - سلێمانییان داخست و دەیانەوێت گوشاری زیاتر بکەن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بدات لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەکەیان. 
 
داواکاری سەرەکیی خوێندکاران دەرماڵەیە، ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوامن لە خۆپێشاندان، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە. 
 
نڤار رزگار، خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیانە و دەڵێت: ئێمە وەک خوێندکارانی ناڕازی هاتووین داوای مافی خۆمان دەکەین و کەس ناتوانێ رێگریمان لێبکات. چەند رۆژێک تەنیا دەرگای زانکۆمان گرت، بەڵام کە گوێیان لێنەگرتین هاتینە سەر شەقامەکان. 
 
هاوکات لەگەڵ زانکۆی گەرمیان، کۆلێژی تەکنیکی کەلار و کۆلێژی ئادابی زانکۆی گەرمیان لە خانەقین، خۆپێشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.
 
خۆپێشاندان و رێگری لە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێل بۆ دوو کاژێر بەردەوام بوو، دواتر هێزە ئەمنییەکان رێگەکەیان کردەوە و خوێندکارانیش کۆتاییان بە خۆپێشاندانەکە هێنا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هەورامان. وێنە: ئیرنا

لە چوارچێوەی 'ئاسۆی جیهانیی هەورامان'دا ژێرخانی سێ گوندی ناوچەکە ئامادەکرا

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.