لە سەردەشت دوو منداڵ بە تەقەی سوپای پاسداران بریندار بوون

27-11-2022
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ھێزەكانی سوپای پاسداران لە سەردەشت لە خاڵێکی پشکنینی کاتی تەقەیان لە دوو منداڵ كردووە کە برای یەکدین و برینداریان كردوون. منداڵەکان لە ترسی گیرانیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە درەنگ براونەتە نەخۆشخانەی شاری مەھاباد و تەندروستیی یەكێك لەو منداڵانە ناجێگیرە.
 
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی رۆژی ھەینی دوو برا بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بە خاڵێكی پشكنینی كاتی سوپای پاسداران لە "سێ رای مەلا شێخ"دا تێپەڕیون، بەڵام رایاننەگرتووە و ھێزەكانی سوپای پاسدارانیش تەقەیان لێیان كردووە و ھەردووکیان بریندار بوون، گەورەکەیان گولـلە بەر سەری كەوتووە.
 
برا گەورەكە ناوی فەرزادە و تەمەنی 11 ساڵە و شۆفێریش بووە، براكەی دیكەشی سێ ساڵ لەو بچووكترە و، هەر دووکیان قوتابیین. ئەوان ویستوویانە سەردانی باخی خۆیان لە نزیك شارۆچكەی رەبەت بكەن.

 

 
بەپێی پشکنینی سیتی سكانی کە بۆ سەری فەرزاد کراوە، کەلـلەسەری شکاوە و ساچمەیەک لە سەریدا هەیە.
 
لە کاتی دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەكانەوە، دۆخی شاری سەردەشت تەواو ئەمنییە و سوپای پاسداران لە شەش شوێن، واتە لە ھەموو رێگەكانەوە خاڵی پشكنینی داناوە و جگە لە پشكنینی ئۆتۆمبێل و سەرنشینەكانی، لە هەر کەسێک بەگومان بن، مۆبایلەکەی دەپشکنن.
 
کۆمەڵێک مامۆستای ئایینیی شاری سەردەشت و رەبەت رۆژی شەممە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رەخنەیان لەوە گرت کەوا کۆماری ئیسلامی "بە نمایشی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، هێرش بۆ سەر ماڵ و ئۆتۆمبیلی خەڵک، نمایشی ترساندن و تۆقاندن لە شارەکانی کوردستاندا" دەکات.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.