نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ 175 هەزار دینار بەرزبووەوە

27-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر دەڵێت، تەنیا لەم هەفتەیەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار بەرزبووەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرباز کەریم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەفتە رابردوو بەرمیلێک نەوت بە کۆ 138 هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە زیاتر کە 158 هەزار دینار."
 
سەرباز کەریم گوتی، ئێستا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 175 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانیان، "بەروارد بە مانگێک پێش ئێستا  نزیکەی 20 بۆ 25 هەزار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
 
گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ دابەزینی پلەی گەرما.
 
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ نزیکەی 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزان دابەش کراوە، کە دەکاتە نزیکە 35% کۆی نەوتی دابەشکراو.
 
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 74 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەشکراوە.
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.