هاوسەرۆکی دەم پارتی: لە پرسی چارەسەردا ئۆجەلان سەردانوستاندنکارە

27-10-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، بۆ پرۆسەی چارەسەری، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانوستاندنکارە. "دەرگەی ئیمراڵی بکەنەوە لەو باوەڕەداین کێشەکان بە رێگە چارەی دیموکراسیی چارەسەر دەکات." 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2024، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە رێوڕەسمی دەستپێکی کۆنگرەی ئاسایی پارتی سۆسیالیستی رەنجدەران، کە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی پێشکێش کرد.
 
لە بەشێکی گوتارەکەیدا، تونجەر باکرهان باسی مشتومڕەکانی پڕۆسەی چارەسەری کرد و رایگەیاند، "بەڕێز ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا ئەوەی خستبووەڕوو کە ئەگەر زەوینی یاسایی و سیاسیی فەراهەم بکرێت، دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا بۆ چارەسەری دیموکراسییانەی کێشەی کورد رۆڵ بگێڕێت."
 
تونجەر باکرهان پەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتی تورکیا کرد و رایگەیاند، "لێرەوە بە دەسەڵات دەڵێین، ئەو مشتومڕانەی دەستتان پێکردووە؛ نازانن چۆن کاری لەسەر بکەن و لە کوێوە دەستپێبکەن و تەنانەت قسەکانیشتان روون نییە. قسە دەکەن بەڵام لە ئەرزی واقیعدا هیچ کردارێکی نییە. لێرەوە پێتان دەڵێین کۆڵەگەی سەرەکیی پرۆسەی چارەسەریی، سەردانووستاندنکارمان بەڕێز ئۆجەلانە."
 
داوای لە دەسەڵات کرد دەرفەت بە ئۆجەلان بدەن و گوتی: "دەرگەی ئیمراڵی بکەنەوە گوێ لە بیرۆکە و پێشنیاز و پرۆژەکانی بگرن. دەرفەتی پێبدەن دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکانی تورکیا، لەگەڵ رەنجدەران و هەژاران و کوردەکان و پارتەکەی خۆی و هەڤاڵانی بکات. ئێوە باس لە چارەسەری دەکەن هەرچەندە هیچ شتێک لەبارەی چارەسەرییەوە لە ئارادانییە، فەرموون دەرگەکان بکەنەوە و دەرفەتی زەوینەی یاسایی و سیاسیی بۆ بڕەخسێنن، دڵنیاین رۆڵێکی زۆر باڵا دەگێڕێت. ئەو کەلەپچەیەی تەمەنی 100 ساڵە کە دەست و قاچی گەلانی تورکیای پێ قۆڵبەست کراوە لەو باوەڕەداین بە رێگەی دیموکراسییەوە چارەسەری دەکات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق.

وەزیرى نەوتی عێراق: شەممە کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکرنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، شەممەی داهاتوو شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت. دەشڵێت، "وەزیرى دارایی بە نووسراو بەڵێنى داوە پارەى کۆمپانیاکانى نەوت خەرج بکات".