هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

27-10-2023
هێمن عەساف
نیشانەکردن شەڕی پەکەکە و تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە. 
 
رۆژی 27ـی تشرینی یەکەمی 2023، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژی 14ـی مانگ لە ناوچەی مەتین لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە. 
 
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەیە؛ جاهید ئاکتای ناسراو بە حوسێن پیران لەدایکبووی ئامەد و زەینەب سەڤێم ناسراو بە روکەن زیلان لەدایکبووی سێرت. 
 
ئەم راگەیێندراوە لە کاتێکدایە، رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی 19 پێگەی پەکەکەی لە ناوچەکانی مەتین، گارە، ئاڤاشین، خواکوڕک و قەندیل لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک گەریلا گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە (چنگ- قوفڵ) کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا گیانلەدەستدانی 756 گەریلا و کوژرانی 110 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی سێ هەزار و 57 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 388 گەریلای راگەیاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فەرهاد تێلۆ، سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو

پارتی لیبراڵی کوردستان: دووبارە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا

سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''