موراد قەرەیلان: ئێمە جێگرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نین

27-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەکەکە پارتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، هۆشداری دەدات كە پارتی دیموكراتی كوردستان رێگەی هاتووچۆی گەریلاكانیان دەگرێت و لەوانەیە شەڕ رووبدات، بەڵام لە هەمانكاتدا دەڵێت "بە ئاشكرا بانگ دەكەم و دەڵێم دەمەوێت رێگە لەشەڕ بگرم". 
 
بەپێی قسەكانی قەرەیلان كە لەلایەن دەزگا میدیاییەكانی سەر بە پەكەكە بڵاوكراونەتەوە" هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکەن. ئەگەری چاودێری و زانیاریی ورد و جددیمان سەبارەت بەم دۆخە نەبووایە... وامان نەدەگوت". 
 
هەروەها قەرەیلان دەڵێت: "هەندێ لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێن کە پەکەکە خۆی وەکو جێگرەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەبینێت، شتێکی بەوشێوەیە نییە...حکومەتی هەرێمی كوردستان دەستکەوتێکی گەلی کوردە، ئەو دەستکەوتە لە ئاکامی دەیان ساڵ تێکۆشاندا بەدەست هێندرا، لە ئاکامدا ئیرادەیەکی گەل لە ئارادایە، ئێمە بۆچی خۆمان بە ئاڵتەرناتیڤی ببینین؟ ئەوە راست نییە و شتێکی بێبناخەیە".
 
قەرەیلان سەبارەت بە كوژرانی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنووریی سەرزێڕی گوتی: "لە هەر کوێ رووداوێک رووبدات، دەستبەجێ دەڵێن ئەوە پەکەکە کردوویەتی. کە بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێری کوژرا، دەستبەجێ گوتیان کە پەکەکە کوشتوویەتی، ئەنجوومەنی ئاسایشی باشوور، دەقاودەق بەوشێوەیە لێدوانیان بڵاوکردەوە، زۆر عەجایەب بوو بۆ ئێمە، ئێمە رایدەگەیێنین لە دژی هیچ بەرپرسێکی باشووری کوردستان یان رێکخراوەكانی باشووری کوردستان بڕیاری چالاکیکردنمان نییە، من بەشێوەیەکی فەرمی رایدەگەیێنم کە بڕیارێکی بەوشێوەیەمان نییە، ئەوان هێندە بە دڵنیاییەوە لێدوانیان بڵاوکردەوە کە ئێمەش کەوتینە گومانەوە و گوتمان دەكرێت ئەو گرووپە هەڤاڵەی ئێمە کە لەوێن شتێکی وایان کردبێت؟ بۆیە ئێمە لێکۆڵینەوەمان کرد و دڵنیا بووین کە کاری ئێمە نەبووە. ئەوان ئەگەر بەڵگەیەکیان هەیە لەو بارەیەوە با بڵاوی بکەنەوە، بەڵام شتێکی بەو شێوەیە نییە، دوژمن دەیەوێت ئێمە لە دژی یەکدی بەکار بێنێت".
 
قەرەیلان دەڵێت "ئەگەر شەڕێکی ناوخۆیی رووبدات، رەنجی سەرجەم گەلەکەمان لە باشوور، باکوور و رۆژئاوا بە فیڕۆ دەڕوات... ئێمە لە شەڕ ناترسێین، بەڵام نامانەوێت شەڕێکی ناوخۆیی کوردان رووبدات". 
 
هەروەها داوا دەكات كە هەڵوێستی سەرۆك بارزانی بزانن و دەڵێت، "لێرەدا دەمەوێت بە تایبەتی بانگەوازی لە کاک مەسعود بکەم، ئایا ئاگای لەو کردەوانە هەیە، لەم لایەنەوە بۆچوونی چۆنە؟ تائێستا قسەی نەکردووە، ئێمە دەمانەوێت بۆچوونی کاک مەسعود بزانین". هەروەها دەڵێت: "ئێمە ئامادەین بە گفتوگۆ و دانوستاندن کێشە ناوخۆییەکانی خۆمان چارەسەر بکەین".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.