رووداو - حەمدانیە
شارۆچکەی حەمدانیە لەلایەن سوپای عێراقەوە بەتەواوەتی کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا ئاڵای عێراق و لایەنە مەسیحییەکان لەو شارە هەڵدراوە.
داعش بەشێکی زۆری خانوو و کڵێساکانی ئەو شارەی وێرانکردووە و بەشێکیشیانی بومبڕێژکردووە، هەروەها رێکخراوی داعش سەرجەم کڵێساکانی ئەو شارۆچکەیەیی کردبوو بە سەنگەر بەمەبەستی خۆحەشاردان لە بۆردوومانی فڕوکەکانی هاوپەیمانان.
شەڕ شارۆچکەکەی وێرانکردووە، هێشتا بۆنی شەڕو خوێنی لێدێت، بەشی زۆری خانوو و فەرمانگە و باڵەخانەکان یان تەقێنراونەتەوە یاخود بەهۆی شەڕەوە وێران بوون و بۆمبڕێژکراون.
حەمدانییە بە دوورتی کەمتر لە 25 کم دەکەوێتە باشووری رۆژهەلاتی موسڵ و زۆربەی دانیشتوانەکەی کریستیانن، لەگەڵ هاتنی داعش بۆ ئەم شارۆچکەیە خەڵکەکەی ئاوارەی باشوری کوردستان بوون و نزیکەی ٣٦ کەسیشیان وەک دیل کەوتوەتە ژیر دەستی داعش
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ