دوای نۆ ساڵ لە رفاندنی، کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگارکرا

27-09-2023
پەیمان محەممەد
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش
نیشانەکردن کوردی ئێزدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش دەڵێت، کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی رزگارکرا، بەمەش ژمارەی رزگارکراوان گەیشتە سێ هەزار و 574 رزگارکراو.
 
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش ئەمڕۆ "چوارشەممە 27-09-2023" لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند ''ئەمڕۆ بە پشتیوانیی بەردەوامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کچێکی دیکەی ئێزدی بە ناوی (د. ا.)، کە بۆ ماوەی 9 ساڵ لە دەستی داعشدا بوو، رزگارکرا.''
 
حوسێن قائیدی ئاماژەی بەوە کرد، ئەوانەی تاوەکو ئێستا رزگارکراون ژمارەیان سێ هەزار و 574 کەسە، گوتی "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، تاوەکو یەک کەس لە دەستی داعشدا بمێنێت، کاری نووسینگە بۆ رزگارکردنیان بەردەوام دەبێت.''
 
بەگوتەی بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش، تەمەنی کچە رزگارکراوەکە 23 ساڵە و خەڵکی ناوچەیەکی شنگالە. لەکاتی رفاندنیدا، تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بووە.
 
حوسێن قائیدی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو شوێنە بکات کە کچەکەی لێ رزگارکراوە، گوتی سێ یان چوار کەسی دیکەش لەو ناوچەیەدا هەن، کە بۆ رزگارکردن دەستنیشانکراون ''ئەگەر توانرا، ئەوانیش رزگار بکرێن، ئەوکات ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکەین.''
 
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق ''بە هیچ شێوەیەک'' بۆ رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی، هاوکاریی نووسینگەکەی نەکردووە.
 
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال، لە سێی ئابی ساڵی 2014، داعش کوردانی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد و، شەش هەزار و 417 کەسیشی رفاند، کە تائێستا سێ هەزار و 574 کوردی ئێزدی رزگارکراون و نزیکەی 2843 کەسیش بێسەروشوێنن.
 
نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش ساڵی 2014 بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی کرایەوە. 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەو چوار ساڵەدا زۆرترین کەس لە ساڵی 2021 خنکاون. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە.

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.