رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 27-9-2023) لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند، "وەک هاوخەمی و رێز لە رۆحی قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانیە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران فەرمانی کرد سێ رۆژ ماتەمینیی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت."
پێشەوا هەورامانی ئاماژە بەوە دەکات هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رووداوەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی کرد بۆ ئەوەی تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری بەدەم "قوربانییەکانەوە بچن و، دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە رووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستیان.".
شەوی رابردوو نزیکەی کاژێر 10:30 ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیەی زۆرینە کریستیاننشین لە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە و، لە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسی دیکە برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ