کۆسرەت رەسوول و هێرۆ ئیبراهیم بە سیمبوولی باڵای یەکێتی دیاریکران

27-09-2023
نیشانەکردن کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆسرەت رەسوول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ وەک سیمبوولی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران.
 
بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 27-9-2023) لە یەکەم رۆژی کۆنگرەکەدا، 'لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی'، هەریەک لە کۆسرەت رەسوول و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد 'وەک سیمبوولی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دیاریکران.'
 
کۆنگرەی یەکێتی بە بەشداری 600 ئەندام لە هۆڵی هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت. بڕیارە لە کۆنگرەدا پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە هەموار بکرێتەوە و ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 121 ئەندامەوە بۆ 51 ئەندام کەمبکرێتەوە. 
 
جگە لە دیاریکردنی سیمبوولی باڵای یەکێتی، هەر ئەمڕۆ و بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
 
لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا، هەروەها ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی دەستنیشان دەکرێن، جگە لەوەش چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنێکی نوێ بەناوی ئەنجوومەنی پشتیوانی دابمەزرێت و ژمارەی مەکتەبەکانی یەکێتیش کەمبکرێنەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

دادگەی کارگێڕی سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانى کەرکووکی دواخست

دادگەی کارگێڕی ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبووەوە و سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانی کەرکووکی بۆ رۆژی چواری مانگی داهاتوو دواخست.