رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتارێکی پێشکێش‌کرد و گوتی، یەکێتی یادگاریی مام جەلالە و بۆ یەکڕیزی، دەبێت لەسەر بیر و ئاراستەی ئەو کار بکات. لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش گوتی، نابێ مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی.
لە کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023، لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە ئەندامانی یەکێتی کرد و گوتی، "بەوپەڕی رێز و شکۆوە لەم رۆژەدا خوالێشخۆشبوو مام جەلال بەبیردێنینەوە و گیانی شاد و ئاسوودە بێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، یەکێتی یادگاریی مام جەلالە و دەبێت لەسەر هەمان گیان و بیر و ئاراستەی ئەو بۆ تەبایی و چارەسەری کێشەکان بەردەوام بێت.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵێکی دیار و سەرەکی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دوو هێزی سەرەکیی دامەزرێنەری ئەزموون و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بوون و رایگەیاند، "ئێستاش یەكێتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش یەکێکە لە هێزە کاریگەرەکان".
نێچیرڤان بارزانی گوتی، "ئەزموونی کارکردنی پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان؛ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆک مام جەلال سەلماندوویەتی کە سەرکەوتن لە یەکڕیزی و هاوبەشی و کاری پێکەوەییدایە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامیی گوتارەکەیدا گوتی، "سەرکەوتنی راپەڕین و جێگیرکردنی فیدراڵی بەرهەمی راستەوخۆ و هاوکاریی و تەبایی و برایەتی بووە. ئێستاش بۆ پاراستنی دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاکە رێگە هاوبەشی و پێکەوە کارکردنە لە هەرێمی کوردستان و بەغدا و پێچەوانەکەشی زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، ئاساییە لایەنەکان جیاوازیی بیری سیاسی‌یان هەبێت، بەڵام پێویستە بەرژەوەندییەکی هاوبەش هەموویان کۆبکاتەوە، ئەویش پاراستنی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، وێڕای هەموو هەوراز و نشێوی و کەموکوڕییەکان، هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جوانی لە ناوچەکەدا پیشانداوە و بووە بەهۆی ئەوەی لە عێراق و جیهاندا بە رێزەوە لێی بڕواندرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا بە گرنگییەوە باسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرد و گوتی، "هەڵبژاردن وەکو بنەمای سەرەکیی رەوایەتی دەسەڵات و حوکمڕانی بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە یەکەم و لەپێشەوە بێ؛ دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان کار بکەن بۆ ئەوەی شوباتی داهاتوو هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت؛ هەرێمێکی کوردستانی بەهێز دەتوانێت رۆڵ و کاریگەری باشتری لە هەموو عێراق هەبێت و بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات".
لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "جەخت دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەموو کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکات. نابێ بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی. دەبێت هەموو لایەنەکانی عێراق بزانن دروستکردنی کێشە بۆ هەرێمی کوردستان خزمەت بە عێراق ناکات".
دەقی گوتاری نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی:
به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
به‌ڕێزان ئاماده‌بووان و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى يه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێزدا، ئه‌مڕۆ به‌شدارى له رێو‌ڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى پێنجه‌مين كۆنگره‌ى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا ده‌كه‌م. پيرۆزباييى به‌ستنى كۆنگره له ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازم. هيوادارم كۆنگره، بۆ دۆخى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ئه‌نجامى باش و ئه‌رێنى لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌ر لێره‌دا، هه‌ر له‌م رۆژه گرنگه‌دا به‌وپه‌ڕى رێز و شكۆوه، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال به‌بير ده‌هێنينه‌وه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت. يه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، يادگاريى مام جه‌لاله و ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌مان گيان و بير و ئاراسته‌ى ئه‌و، بۆ لێكتێگه‌يشتن و ته‌بايى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى، له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام بێت.
يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، رۆڵ و پێگه‌يه‌كى ديار و سه‌ره‌كى له بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازيى كوردستاندا هه‌يه. له سه‌رده‌مى ئازاديدا، له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان، دوو هێزى سه‌ره‌كيى بنياتنه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانيان بوون. به به‌شدارى و هاوكاريى به‌ره‌ى كوردستانى و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه، مێژووى نوێيان بۆ گه‌لى كوردستان، نووسيوه.
ئێستاش يه‌كێتى له هه‌رێمى كوردستان و له عێراقيش، يه‌كێكه له هێزه سه‌ره‌كييه‌كانى پرۆسه‌ى سياسی، ئه‌وه‌ش به‌رپرسياريه‌تييه‌كى گه‌وره‌ى نيشتمانى ده‌خاته سه‌ر شانى یه‌كێتی. له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستاندا، هه‌موويان پێكه‌وه ئه‌ركى پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى هاوبه‌شيان له‌سه‌ر شانه، بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزن.
به‌ڕێزان
ئه‌زموونى پێكه‌وه‌كاركردنى پارتى و يه‌كێتى و هاوكارى و برايه‌تيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و خوالێخۆشبوو جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌لماندوويه‌تى كه سه‌ركه‌وتن له يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و كارى پێكه‌وه‌ييدايه. سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕين، جێگيريكردنى فيدراڵى و زۆرێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له ده‌ستوورى عێراقدا، ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى راسته‌وخۆى ئه‌و هاوكارى و ته‌بايى و برايه‌تييه بووه.
ئێستاش، بۆ تێپه‌ڕاندنى هه‌موو سه‌ختييه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، تاكه رێگه‌مان له‌به‌رده‌مدايه، ئه‌ويش به‌رده‌وامى و درێژه‌دانه به هاوكارى و يه‌كترقبووڵكردن و هاوبه‌شى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، لێره و له به‌غدا. هێز و مانه‌وه‌ى هه‌موومان له يه‌كڕيزى و ته‌باييدايه، پێچه‌وانه‌كه‌يشى زيان و لاوازيى هه‌رێمى كوردستانه.
پێويستيى ئه‌م قۆناغه و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه ده‌خوازێت كه هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌رچى ناكۆكييان هه‌يه به‌لاوه بنێن. هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر بكه‌ين و هه‌موومان پێكه‌وه، يه‌كهه‌ڵوێست، يه‌كده‌نگ و به‌هێز، له به‌غدا بين. ده‌بێ ئه‌وه ئامانجى هاوبه‌ش و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موومان بێت.
ئاسايييه لايه‌نه‌كان ركابه‌ريى سياسى و جياوازييان له بيروبۆچوونى سياسيدا هه‌بێت، به‌ڵام پێويسته به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى هاوبه‌ش، هه‌موومان بۆ ئامانجێكى هاوبه‌ش كۆبكاته‌وه كه پاراستنى ئه‌زموون و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه.
هه‌رێمى كوردستان كاتێك به‌هێزه كه لايه‌نه سياسييه‌كانى، يه‌كڕيز و ته‌با بن، كه دامه‌زراوه‌كانى، سه‌ربه‌خۆ و پارێزراو و رێزلێگيراو بن، كه ده‌ستێوه‌ردانى حزبى و سياسى له كاروبارى دامه‌زراوه‌كان و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كاندا نه‌بێت.
هه‌رێمى كوردستان كاتێك به‌هێزه كه لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، بخه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى ديكه‌وه. كه ململانێى حزبى و سياسى، نه‌بێته مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
هه‌رێمى كوردستان له راپه‌ڕينه‌وه تا ئێستا، وێڕاى هه‌موو هه‌وراز و نشێوى و كه‌موكوڕييه‌كان، ئه‌زموونێكى جوانى له ناوچه‌كه‌دا نيشان داوه كه بووه مايه‌ى سه‌رنج و رێزى جيهان و عێراق.
ديموكراسى، ئازادييه‌كان، مافه‌كانى مرۆڤ، ئازاديى راده‌ربڕين و ئازاديى رۆژنامه‌وانى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، فره‌ييى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌و سيما و بنه‌ما و به‌ها هاوبه‌شانه‌ن كه هه‌رێمى كوردستان به جيهانى پێشكه‌وتووى مرۆڤايه‌تييه‌وه دیانبه‌ستێته‌وه و بوونه‌ته مايه‌ى رێز و شانازيى گه‌لى كوردستان.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ بۆ هه‌ميشه ده‌ست به‌و بنه‌ما و به‌ها باڵاكانى مرۆڤايه‌تييه‌وه بگرين و بيانپارێزين. ده‌بێ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كار بۆ به‌هێزكردنيان بكه‌ن، بيانكه‌نه بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كيى بير و كردار و كار و ژيانى سياسى و په‌روه‌رده‌يى و كۆمه‌ڵايه‌تيمان.
هه‌ڵبژاردن وه‌ك بنه‌ماى سه‌ره‌كيى ره‌وايه‌تيى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانى، بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويسته يه‌كه‌م و هه‌ره له‌پێشه‌وه بێت. ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شوباتى داهاتوو، ده‌نگدانێكى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
هه‌رێمێكى كوردستانى به‌هێز ده‌توانێت رۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى باشترى له به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق هه‌بێت. ده‌توانێت باشتر به‌رگرى له ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه ده‌ستوورييه‌كانى بكات. ده‌توانێت جێگه‌يه‌كى باشتر و به‌هێزتر له ناوچه‌كه و له جيهاندا بگرێت. بۆيه به په‌له‌ى يه‌كه‌م ئه‌ركى پارتى و يه‌كێتييه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، كار بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
به‌ڕێزان
ئه‌وه زۆر باش و پێويسته كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له گفتوگۆى به‌رده‌وامدان. راسته هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون له گفتوگۆكاندا هه‌يه، به‌ڵام هێشتا له‌به‌ر كێشه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ياساى بودجه و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌نارده‌نه‌كرنه‌وه‌ى نه‌وت، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى سه‌ختى داراييدايه. دۆخه‌كه كاريگه‌رييه‌كى دژوارى به‌سه‌ر ته‌واوى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان جێهێشتووه.
لێره‌دا، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى به‌پێى رێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ياسا و ده‌ستوور و سيسته‌مى فيدراڵى، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات. نابێ بودجه و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكرێته بارمته‌ى ناكۆكيى سياسی.
ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهێنه‌رى حكوومه‌تى فيدراڵى، يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع سوودانى بن بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه سياسييه‌كان. ده‌بێ هه‌موو كه‌س و لايه‌ن و هێزه‌كان له عێراق بزانن كه دروستكردنى كێشه‌ى دارايى بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيچ خزمه‌تێك به عێراق ناكات.
ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر ناوچه‌يه‌كى عێراق، ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراقه. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به‌م گيانه و به‌م تێگه‌يشتنه له ته‌واوى عێراق ده‌ڕوانين، هه‌ر ئه‌وه‌ش به كه‌ڵكى گه‌لانى عێراق و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دێت. عێراق به‌بێ جياوازى، كۆكه‌ره‌وه و وڵاتى هه‌موومان بێت به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه. بێبه‌شكردنى هه‌ر پێكهاته‌يه‌كى عێراق، پابه‌ندى و وابه‌سته‌يى به وڵات لاواز ده‌كات.
ده‌بێ هه‌موومان له عێراق، ڕابردوو بكه‌ينه وانه و په‌ند و سوودى لێ وه‌ربگرين. شكستى هه‌رێم و یان هه‌ر ناوچه و پێكهاته‌يه‌كى عێراق، هه‌رگيز سه‌ركه‌وتنى هيچ به‌ش و پێكهاته‌يه‌كى تر‌ى عێراق نه‌بووه و نابێت. پێكهاته‌كان و سه‌رمايه‌ى مرۆيى و سروشتيى عێراق، هێزێكى گه‌وره‌ن بۆ عێراق. ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين عێراق بكه‌ينه وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه و جيهان. ئه‌گه‌ر تێگه‌يشتن و ئيراده‌ى راسته‌قينه‌ى سياسى بۆ ئه‌مه هه‌بێت، به دڵنيايييه‌وه عێراق ده‌بێته ئه‌و عێراقه.
وه‌ك چۆن يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزى له هه‌رێمى كوردستان، بنه‌ماى سه‌ركه‌وتنمانه، به هه‌مان شێوه هاوبه‌شيى پێكاته جياوازه‌كانى عێراق له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئايينێك بن، له ده‌سه‌ڵاتى سياسى و كارگێڕيى وڵات‌دا، عێراق ده‌خاته شوێن و پێگه‌ى راسته‌قينه‌ى خۆى. ده‌بێته فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ خۆى و بۆ ناوچه‌كه‌ش.
له كۆتايی قسه‌كانم، دووباره پيرۆزباييى به‌ستنى كۆنگره‌ى پێنجه‌م له يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازم. هيوادارم ده‌ره‌نجام و بڕياره‌كانى كۆنگره‌كه‌تان، ببنه مايه‌ى پته‌وكردنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له عێراقدا.
جارێكی تر زۆر سوپاس
هيواى كاتێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ