بەرەی یەکگرتووی کورد: سیاوەش حەیاتی بەردەوامە لەسەر مانگرتنەکەی

27-09-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سیاوەش حەیاتی، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و گوتەبێژی کۆڕی راوێژکاریی چالاکڤانانی مەدەنیی یارسان گواسترایەوە گرتووخانەی دزڵئاوای کرماشان و لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوامە.
 
بەرەی یەکگرتووی کورد و کۆڕی راوێژکاریی چالاکڤانانی مەدەنیی یارسان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، سیاوەش حەیاتی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 26.9.2022 لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە رادەستی گرتووخانەی کرماشان کراوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، سیاوەش حەیاتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خێزانەکەی رایگەیاندووە، بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن.
 
سیاوەش حەیاتی رۆژی هەینی 23/09/2022 لە گوندی وەرگمەی سەر بە شاری داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەرکرا. 
 
بەرەی یەکگرتووی کورد و کۆڕی راوێژکاریی چالاکڤانانی مەدەنیی یارسان دەڵێن، سیاوەش حەیاتی لە دوای دەستبەسەرکردنییەوە مانی لە خواردن گرتووە وەکو ناڕەزایەتی دژی دەستبەسەرکردنی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.