رووداو - سلێمانی
هەردوو هونەرمەند هانی و فرمێسک ماوەی مانگێک پرۆڤەیان دەکرد و هەزار و 200 بلیت فرۆشرابوو بۆ کۆنسێرتەکەیان لە شاری سلێمانی، بەڵام چەند خوولەکێک پێش کۆنسێرتەکە بۆیان دەرکەوت کۆنسێرتەکە ئەنجام نادرێت.
هونەرمەند فرمێسک بەدەم رشتنی فرمێسکەوە خۆی بە "خەجاڵەت" لەلای هەوادارانی زانی و رایگەیاند، لە کۆنسێرتێکی دیکەدا قەرەبوویان بۆ دەکەنەوە.
ئەوانەی کە بلیتی کۆنسێرتەکەیان کڕیبوو دەم بە گلەیی بوون و دەیانوت دەبوو پێشتر ئاگادارمان بکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ