بەڤیدیۆ؛ لە قەڵادزێ خۆپیشاندان بەتایە سووتاندن ئەنجام دەدرێت

رووداو - قەڵادزێ 

لە قەزای پشدەر لە قەڵادزێ خۆپیشاندەران دەستیانکردووە بە خۆپیشاندان و لەنێو بازاڕی شارەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تایە دەسووتێندرێت.


بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 27-9-2016 خۆپیشاندان و گردبوونەوەکە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان دەستیپێکرد وەک، هەڵەبجە، رانیە، قەڵادزێ، کەلار، سەیدسادق و کۆیە، خۆپیشاندەران بە دروشمی جیاواز رژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانیان دەکەن.

ئازاد وسوو، قایمقامی قەڵادزێ بەوەکالەت بە (رووداو)ی راگەیاند "بەهۆی سووتاندنی تایە لەناو بازاڕی قەڵادزێ چوار گەنجیان دەستگیر کردووە کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵی دایە".

 قایمقامی قەڵادزێ گوتیشی" ئەو گەنجانە مۆڵەتی خۆپیشاندنیان لە ئێمە وەرنەگرتووە، هێشتا دیار نییە سەر بە چ لایەنێکی سیاسین، ئەو گەنجانە لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".