بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دەوامی فەرمانبەرانی کەمکردەوە

27-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی دوو کاژێر دەوامی فەرمانبەرانی کەمدەکاتەوە و دەڵێت، تاوەکو کاژێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ دەوام دەکەن. بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت: "هاووڵاتییان کەمتر لە جاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەن."
 
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024 بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ: "دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان رۆژانە لە یەکشەممە تاوەکو پێنچشەممە، لە کاژێر 8:30ـی بەیانی بۆ کاژێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت."
 
دەشڵێت: "پێویستە سەرجەم هاووڵاتییان پێش کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ سەردانمان بکەن تاوەکو فریای تەواوکردنی مامەڵەکانیان بکەون."
 
نەقیب بەیان جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاسپۆرتی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشتر رۆژانە تاوەکو کاژێر 4:00ـی پاشنیوەڕۆ و دواتریش دەواممان دەکرد، بەڵام ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانمان دەکەن کەمبووەتەوە."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر رۆژانە نزیکەی هەزار و 200 مامەڵەیان لە دەرهێنان و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت جێبەجێکردووە، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 900 کەمبووەتەوە.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە