رووداو دیجیتاڵ
لە رێوەڕەسمی دەرچوونی 60 کەس لە خولی پەیمانگەی دادوەراندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ناڵێن هیچ کێشە و گوشارێکی سیاسی لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەرییدا نییە و کار بۆ چاککردنی دەکەن. گوتیشی، دەبێت دادوەران قبووڵی نەکەن هیچ لایەن و دەسەڵاتێک هیچ بەسەریاندا بسەپێنێت و نابێت رێگە بدەن دەستوەردان لە کار و بڕیارەکانیان بکرێت.
رۆژی یەکشەممە، 27ـی ئابی 2023، لە رێوەڕەسمی دەرچوونی 60 کەس لە دەرچووانی خولی چوارەمی دادوەراندا، لە گوتارێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، "جێگەی خۆشحاڵییە کە لەو ژمارەیەدا 24 خانمی بەڕێز هەن و بەسەر ناوچەکانی هەولێر، سلێمانی و گەرمیاندا دابەشبوون".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دادوەران کرد و گوتی، "بوونە دادوەر ئەرکێکی سەخت و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بەرامبەر بە خودا، ویژدان، کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی. ئێوە راستەوخۆ کارتان لەگەڵ داوا و مافی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بەرژەوەندیی گشتیدایە و پارێزەری مافەکانیانن".
"کوردستان دەیەوێت ئەو سیستمە دیموکراسییە بەهێزتر بکات کە دایمەزراندووە"
نێچیرڤان بارزانی بە دەرچووانی گوت، "دادوەری بنەمای حوکمڕانییە لە هەموو وڵاتێک؛ پارێزەری کۆمەڵگە و سیستمی سیاسییە لە هەموو وڵاتێک، بۆ کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی جیهان، سەربەخۆیی دادوەری، سەربەخۆیی یاسا و هەبوونی متمانە بە دەسەڵاتی دادوەری، پێویستییەکی لەپێشینە و ژیرانەیە؛ بنەمای پێشکەوتنی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییانەیە، ئەی دەبێت بۆ کۆمەڵگەیەکی وەکو کوردستان چەند لەپێش و گرنگ و پێویست بێت، کە لە قۆناخی راگواستنەوەداین؛ کوردستان دەیەوێت ئەو سیستمە دیموکراسییە بەهێزتر بکات کە دایمەزراندووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا هەروەها گوتی، "بۆ ئەوەی هاووڵاتی متمانەی بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگە هەبێت، دەبێت دڵنیابێت لەوەی مافەکانی دەپارێزرێن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری یاسا و دادپەروەری جێبەجێ بکات، بۆ ئەوەی بەڕاستی جێگەی متمانە و پارێزەری مافی هەمووان بێت، رۆڵی دروستی خۆی لە کۆمەڵگەیەکی ئاسوودە و مەدەنی و بە دامەزراوەکردنی حکومڕانی بگێڕێت، دەبێت لەکاتی لێکۆڵینەوە و بڕیارداندا بە تەواویی بێلایەن و دادپەروەرانە و ئازاد و سەربەخۆبن".
"دادوەران قبووڵی نەکەن هیچ لایەن و دەسەڵاتێک هیچ بەسەریاندا بسەپێنێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە 60 دەرچووەکەی گوت، دادوەران دەبێت لە ئاستی ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەدابن کە وەریدەگرن و دەسەڵات مافی پێداون ئازادبن. گوتیشی، "دادوەران ئەرکیانە کە قبووڵی نەکەن هیچ و کەس و لایەن و دەسەڵاتێک هیچیان بەسەردا بسەپێنێت".
نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە فەرمییەکانی بۆ دەرچووانی پەیمانگەی دادوەری دووپاتکردەوە و گوتیشی، "بێگومان نەماگوتووە و ناڵێین لە هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەک لەبەردەم سەربەخۆیی دادوەری و سەروەری یاسادا نییە؛ ناڵێین هەموو شتێکی دەسەڵاتی دادوەری دروستە و لەژێر هیچ گوشارێکی سیاسیی‌دا نییە، کێشە و ئاڵنگاری جدی لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری هەیە کە پێویستی بە چاککردنەوە و چاکسازییە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە گرنگە دادوەران لەکاتی بڕیارداندا رەوچاوی مافی مرۆڤ و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بکەن.
لە رێوەڕەسمی ئەمڕۆی دەرچووانی خوولی چوارەمی دادوەراندا، 60 دەرچوو سوێندی یاسایی دەخۆن، کە 45 یان دەبنە دادوەر و 15یان دەبنە داواکاری گشتی.
دەقی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى 60 ده‌رچووى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ری:
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى
دادوه‌ران
ئه‌ندامانى داواكارى گشتى
جەنابی وەزیر
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
رۆژتان باش..
هەموولایەكتان بەخێربێن..
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ پێكه‌وه به‌شدارى له رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى (60) ده‌رچووى به‌ڕێزى خولى چواره‌مى په‌يمانگه‌ى دادوه‌ران ده‌كه‌ين كه (45) دادوه‌ر و (15) جێگرى داواكارى گشتين. جێى خۆشحاڵييه‌كى زۆره كه لەناو ئەو ژماره‌يه، بيست و چوار خانمى به‌ڕێزن و به‌سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمياندا دابه‌ش بوون. به گه‌رمى ده‌ستخۆشى و پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م.
بوون به دادوه‌ر، ئه‌ركێكى سه‌خته و بهرپرسياريهتييهكى گه‌وره‌يه به‌رامبه‌ر به خوا و بەرامبەر بە ويژدان و بەرامبەر بە كۆمه‌ڵگه و بەرامبەر بە مرۆڤايه‌تى. به‌ڕاستى ئێوه پيشه‌يه‌كى قورستان هه‌ڵبژاردووه، هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم لەم رێگە سەختەی كە هەڵتانبژاردووە و خوای گەورە سه‌رفرازتان بكات و سەركەوتوو بن.
پاش ئه‌وه‌ى پهيمانگاى دادوهريتان سه‌ركه‌وتووانه ته‌واو كرد، ئێوه‌ى به‌ڕێز چ وه‌ك دادوه‌ر، چ وه‌ك جێگرانی داواكارى گشتى، كه سوێندى ياساييتان خوارد و ده‌ستبه‌كار ده‌بن، ئه‌مه بۆ هه‌رێمى كوردستان رووداوێكى گرنگ و جێى بايه‌خێكى به‌رچاوه. ئێوه راسته‌وخۆ سه‌روكارتان له‌گه‌ڵ هاووڵاتييان و داوا و مافهكانيانه. ئێوه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا و ماف و موڵك و به‌رژه‌وه‌نديى گشتين.
به‌ڕێزان..
دادوه‌رى، بنه‌ماى حوكمڕانييه لە هەر وڵاتێك. پارێزه‌رى كۆمه‌ڵگه و پارێزەری سيستمى سياسييه لە هەر وڵاتێك. بۆ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كانى دنيا، سه‌ربه‌خۆيی دادوه‌رى، سهروهريى ياسا، هه‌بوونى متمانه به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پێويستييه‌كى لهپێشينه و ژیرانەیە. بنه‌ماى پێشكه‌وتنى سياسى و ئابوورى و كۆمهڵاتييه.
ئه‌ى ده‌بێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى وه‌ك كوردستان چه‌نده له‌پێش و گرنگ و پێويست بێت كه له قۆناخى راگوزهردايه و كوردستان ده‌يه‌وێ ئه‌و سيستمه ديموكراسييه به‌هێزتر بكات كه دايمه‌زراندووه؟
دڵنيام هه‌مووتان وته و روانينى وينستۆن چه‌رچل سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا و شارل دوگۆل سه‌رۆكى فه‌رنسا له سه‌رده‌مى شه‌ڕى دووه‌مى جيهانيدا ده‌زانن. كاتێك له گه‌رمه‌ى شه‌ڕدا خه‌ريكبوو له‌نده‌ن له‌ژێر ئاگرى بۆمببارانى نازييهكاندا وێران ده‌بوو، چه‌رچل له وه‌زيرى داد ده‌پرسێت: دۆخى دادوه‌رى چۆنه؟ كه وه‌زير له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: باشه!
چه‌رچل وته ناوداره‌كه‌ى خۆی دەڵێت كە ئەویش: كه‌واته مه‌ترسن، به‌ريتانيا سه‌لامه‌ته.
هه‌روه‌ها دواى رزگاركردنى فه‌ره‌نسا له داگيركاريى نازييه‌كان، كه سه‌رۆك دوگۆل گه‌ڕايه‌وه پاريس، پرسيار له هاوڕێيه‌كى ده‌كات: دۆخى دادوه‌رى و داگاكان له وڵات چۆنه؟ وه‌ڵامى ده‌داته‌وه: هێشتا باشه.
ئينجا دوگول ده‌ڵێ: كه‌واته ده‌توانين سه‌رله‌نوێ فه‌ره‌نسا بنيات بنێينهوه!
له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا، ئاوا له دادوه‌رى ده‌ڕوانن، بۆيه بێگومان بۆ ئێمه له هه‌رێمى كوردستان، سه‌ربه‌خۆيی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سهروهريى ياسا، كۆڵه‌گه‌يه‌كى سه‌ره‌كيى حوكمڕانييه‌كى دروست و سه‌ركه‌وتووه لە وڵات‌دا. بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتى بڕوا و متمانه‌ى به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، به ياسا و دادگا هه‌بێت، ده‌بێ دڵنيا بێت له‌وه‌ى مافه‌كانى ده‌پارێزرێن.
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، ياسا و دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى به راستى جێى متمانه و پارێزه‌رى مافى هه‌مووان بێت، رۆڵى دروستى خۆى له بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئاسووده‌ى مه‌ده‌نى و بهدامهزراوهييكردنى حوكمڕانيدا بگێڕێت، له كاتى لێكۆڵينه‌وه و بڕيارداندا، ده‌بێ به ته‌واوەتى بێلايه‌ن و دادپه‌روه‌رانه، ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بن.
ئه‌وه ئه‌رك و بهرپرسيارييهكى مه‌زنه، له ئه‌ستۆى دادوه‌ران، له ئه‌ستۆى ئێوەی بەڕێز و خۆشەویستدا. ئێوه له‌به‌رده‌م خودا و ويژدان و مرۆڤايه‌تيدا ئه‌و به‌رپرسياريه‌تييه هه‌ڵده‌گرن. ئێوه ده‌بێ له ئاستى ئه‌و ئه‌رك و بهرپرسياريهتييهدا بن.
به‌ڕێزان..
ياسا ده‌سه‌ڵاتى به دادوه‌ر داوه كه ئازاد بێت. ئه‌وه ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادوه‌رانه سه‌ربه‌خۆيی خۆيان بپارێزن. ئه‌ركى دادوه‌ره ده‌بێ خۆى قبووڵى نه‌كات و رازى نه‌بێت هيچ كه‌س و لايه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێك، هيچ شتێكى به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
هاووڵاتى كاتێك شه‌و به ئاسووده‌يى سه‌ر ده‌نێته‌وه، كاتێك متمانه‌ى به ياسا و وابهستهيى به وڵات و نيشتمانهوه هه‌يه كه دڵنيا بێت له‌وه‌ى دادوه‌رى، دادگا و دادوه‌ران سه‌ربه‌خۆن. دڵنيا بێت له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر رۆژێك مافى پێشێل كرا، ياسايهكى سه‌روه‌رە له سه‌رووى ههمووانهوهيه، به‌رگرى و پارێزگارى لێ ده‌كات. ماف و شكۆى بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتى ئه‌و بڕوا و متمانه‌يه‌ى نه‌بوو، دڵنيا بن، هيچ شتێكى ديكه ڕاسته‌ڕێ نابێت.
بۆيه به‌ڕێزان، هه‌موو پشتگيرييهكتان لە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى وڵات و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هه‌يه.
بێگومان، نه‌مانگوتووه و ناڵێين له هه‌رێمى كوردستان هيچ كێشهيهك له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆيی دادوه‌رى و سهروهريى ياسادا نييه! ناڵێين هه‌موو شتێكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى دروسته و له‌ژێر هيچ گوشارێكى سياسيدا نييه!
كێشه و تهحهديى جددى له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری هه‌يه كه پێويستى به چاككردنەوە و چاكسازييه، به‌ڵام ئەوەی كە گرنگە، دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه، ئێمه ئيراده‌يه‌كى جدديمان هه‌يه، سوورين و به‌رده‌وام له كار و هه‌وڵداين بۆ چاككردنى. ئێوه‌ش لاى خۆتانه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو، ده‌توانن گرفته‌كان نه‌هێڵن.
ده‌توانن ياسا سه‌روه‌ر بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌رك و بڕيارهكانتاندا بكرێت كە بە دڵنیاییەوە دەیڵێم دەسەڵاتی دادوەری ئەو رێچكەیەی گرتووە و لەسەر ئەوە دەڕوات و بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ئەوەی كە دەزانین كێشەكان زۆرن، لەگەڵ ئەوەی كە دەزانین كێشەكان ئاسان نین، بەڵام ئەوە وەك ئامانجێك دەستنیشان كراوە و دادوەرەكان لەسەری دەڕۆن.
به‌ڕێزان..
گرنگه به‌رده‌وام تواناكانتان پێشبخه‌ن. له دادوه‌ريدا ره‌چاوى مافه‌كانى مرۆڤ و پێوه‌ره نێودهوڵهتييهكان بكه‌ن، خولى شياندن و به‌هێزكردن له هه‌موو بواره‌كاندا ببينن، ئه‌وپه‌ڕى سوود له ته‌كنه‌لۆژيا وه‌ربگرن، په‌يوه‌ندى و هاوكاريى به‌رده‌وامتان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانى دادوه‌ريدا له عێراق و لە جيهاندا هه‌بێت.
کاتی خۆی كه یاسای پەیمانگای دادوەران ئامادە کرا، کۆمەڵێک ئامانجمان هەبوو، لەوانە: پێگەیاندنی دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی و پەرەپێدانی ئاستی زانستی و مەعریفییان، تا دەسەڵاتی دادوەری هەم لەڕووی دامەزراوەیی، هەم لەڕووی توانای مرۆیی بە شێوەکی پێشکەوتوو، ببێته هۆى بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵاتی دادوەرى، هه‌روه‌ها حوکم و سەروەريی یاسا تۆکمەتر و کاراتر بن.
ئێستا ئێمە ئەمڕۆ بەرهەمی پەیمانگای دادوەری دەبینین کە زادەی ئەو یاسايهيه لە هەرێمی كوردستان. ئه‌مه مایەی خۆشحاڵی و پێزانینی ئێمه‌يه.
هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ده‌مه‌وێ داكۆكى له‌وه بكه‌مه‌وه كه پێويسته پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە داواکاری گشتی ئاماده بكرێت تا رێكخستنێكى ياساييانه بۆ كاره‌كانى و په‌يكه‌رێكى تۆكمه‌ى دامه‌زراوه‌يى بۆ ئامادە بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بخرێتە بەردەم پەرلەمانی داهاتووى کوردستان بۆ گفتوگۆ و پەسەندکردن.
دووباره پيرۆزبايى له هه‌موو ده‌رچووان، به‌ڕێزان دادوه‌ران و جێگرانى داواكارى گشتى ده‌كه‌م، به‌تايبه‌تيش پیرۆزباییەكی گەرمی خانمانى به‌ڕێز دەكەم. هيوادارم ده‌ستبه‌كاربوونتان به‌شێك له كه‌موكوڕييه‌كانى ئه‌و بواره پڕ بكاته‌وه. ببنه‌نه نموونه‌ى نه‌وه‌يه‌كى تازه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، به گيانێكى تازه‌وه، سه‌ربه‌خۆ و ئازادانه ئه‌ركه‌كه‌تان راپه‌ڕێنن و متمانه و دڵنيايى له‌ناو هاووڵاتيياندا به‌هێز و بەهێزتر بكه‌ن.
سوپاس و ده‌ستخۆشى و پێزانين بۆ پهيمانگاى دادوه‌رى. ئێوه ئه‌ركێكى پيرۆز به‌جێ ده‌گه‌يه‌نن. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن و خوا پشتیوانتان بێت.
سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان و هيواى رۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم و دیسانەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەرهەمووتان دەكەم و زۆر بە خێر بێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ