لە ئەرزەڕۆم ورچ پەلاماری پیاوێک دەدات و 4 رۆژە لە نەخۆشخانەیە

27-08-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاونیشتمانییەکی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، دوای ئەوەی ورچ پەلاماریدا 4 رۆژە لە نەخۆشخانەیە و گلەیی لە حکومەت دەکات و داوای چارەسەر دەکات.
 
کەنعان گورجو، هاونیشتمانییەکی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستانە و لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی  پازاڕیۆڵو دەژی و بژێوی لەڕێی کشتوکاڵەوە پەیدا دەکات. گورجو رۆژی 23-8-2022 بە مەبەستی ئاودێری چووەتە باخەکەی، بەڵام لە ناکاو ورچێکی لێ پەیدا بووە و پەلاماریداوە.
 
کەنعان گورجوی تەمەن 75 ساڵ، ماوەی 4 رۆژە لە نەخۆشخانە کەوتووە و هێشتا نەهاتووەتە سەر خۆی. ئەو دەڵێ، گوشاری دەروونی و جەستەییشی لەسەر دروستبووە و شەوانە لە نەخۆشخانە ناو بە ناو ورچەکە دێتەوە خەیاڵی و دەیتۆقێنێت. 
 
کەنعان گورجو دەشڵێ، ئەو جۆرە ورچانە مەترسیدار و کوشندەن. گلەیی لە حکومەت دەکات و داوای چارەسەر دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.