لە شەمزینان شەڕ لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویدا

27-08-2016
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن شەمزینان پەكەكە سوپای توركیا
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە شارۆچكەی شەمزینانی باكووری كوردستان شەڕ لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویدا و چوار سەربازی توركیا برینداربوون.

رۆژی شەممە 27/8/2016 لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ شەڕ لەنێوان گەریلاكانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا. هەلیکۆپتەری جەنگیش پشتیوانی سەربازەکانیان کرد.

بەپێی میدیاکانی تورکیا شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیادا روویداوە، لە ئەنجامدا 4 سەربازی تورکیا برینداربوون و برینی 2 لە سەربازەکان سەختە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە