بوومەلەرزەیەک لە نێوان هەولێر و کەرکووک روویدا

رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێکختەر لەنێوان هەولێر و کەرکووک روویدا. کەشناسێک دەڵێت، بەشێکی هاونیشتمانیان هەستیان پێکردووە.

بوومەلەرزەکە کاژێر 05:01ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە روویداوە. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لەناخی زەوی روویداوە.
 
چەقی بوومەلەرزەکە نێوان قوشتەپە و پردێ بووە و 38 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوور بووە. محەممەد کەمال دەڵێت، "بەشێکی هاونیشتمانیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، چونکە ئەو پلەیە هەستی پێدەکرێت بەهۆی جووڵانێکی کەمەوە".