گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان كرا
رووداو دیجیتاڵ
گوندێكی ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەری سنووری چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كاژێر 12:00ی ئەمڕۆ شەممە،27-07-2024 "لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، بۆردوومانی سنووری گوندی تووتەقەڵ كرا و بەوهۆیەوە ئاگر كەوتووەتەوە."
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر باسی لەوەش كرد تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی ئاگرەكە و سەرقاڵی کوژاندنەوەین.
ناحیەی ئاغجەلەر 37 كلیۆمەتر لە سەنتەری قەزای چەمچەماڵەوە دوورە کە سەر بە پارێزگای سلێمانییە. پێشتر چەند جارێكی دیكە بۆردوومان كراوە.