هێلیکۆپتەرێکی هاوپەیمانان لەنزیک گوێڕ کەوتەخوارەوە

27-07-2023
نازەنین گۆران
هەلیکۆپتەرەکە کە کەوتووەتە سەر زەوی، وێنە: پەیام سەربەست - رووداو
هەلیکۆپتەرەکە کە کەوتووەتە سەر زەوی، وێنە: پەیام سەربەست - رووداو
نیشانەکردن هێلیکۆپتەر هاوپەیمانان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێلیکۆپتەرێک نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوە، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەو هێلیکۆپتەرە هی هاوپەیمانان بووە و لە کاتی مەشقدا کەوتووەتە خوارەوە."
 
نیوەڕۆی (پێنجشەممە، 27-7-2023) هێلیکۆپتەرێک لە گوندی قەڵاسۆران سەر بە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوە. لەوبارەیەوە  سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەدواداچوونمان بۆ کردووە و دەرکەوتووە لەو شوێنە هاوپەیمانان مەشقیان هەبووە، ئەو هێلیکۆپتەرەش هی ئەوانە."
 
بە گوتەی سیروان بارزانی، "هەڵەیەکی تەکنیکی هەبووە، بۆیە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە."
 
سەبارەت بە زیانەکانی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور - گوێڕی پێشمەرگە دەڵێت، "دوو کەسی تێدابووە و بەپێی ئەوەی ئێمە قسەمان لەگەڵدا کردوون، هەردووکیان سەلامەتن و بریندارێکی واش نەبوون".
 
هەروەها پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە گوتی "ئەو کەسانەی لەنێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، ئەمریکی بوون و تیمێکی هاوپەیمانان گەشتوونەتە ئێرە بۆ لێکۆڵینەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە