دایکی شەهیدان كۆچی دواییكرد

27-07-2020
شکار ئەحمەد
نیشانەکردن دایکە عائیشە
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/07/27 دایکە عائیشە، ناسراو بە دایکی شەهیدان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ماڵەکەیدا گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆرانیش دەڵێت، توێکاری بۆ تەرمەکەی ناکرێت.
 
د. رزگار عیزەت خان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژیر 02:45ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی دایکە عائیشە گەیێنرایە نەخۆشخانەی ئاشتی، پزیشکەکان ماوەی 20 خولەک هەوڵیان لەگەڵی دا، بەڵام هیچ نیشانەیەکی ژیانی تێدا نەمابوو و پێش ئەوەی بگەیێنرێتە نەخۆشخانە هەر لە ماڵەوە گیانی لەدەستدابوو".
 
 دایکی شەهیدان نەخۆشیی درێژخایەنی لەگەڵدا بووە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران ئاماژەی بەوە دا، کەسوکارەکەشی داوایان کردووە کە توێکاری بۆ جەستەی نەکرێت.
 
عائیشە تەها عوسمانی تەمەن 94 ساڵ، دانیشتووی قەزای سۆران بوو. بەهۆی ئەوەی رۆژی 25ـی تشرینی یەكەمی 2014 لە رزگارکردنی زوممار لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لە دەستی چەکدارانی داعش سێ کوڕی بە ناوەكانی "نەجات عوسمان، ئەحمەد عوسمان و مەولوود عوسمان" پێکەوە شەهید بوون. رۆژی 2015/03/16 پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بانگهێشتیان کرد و لە رێوڕەسمێکی رێزلێناندا نازناوی دایکی شەهیدانی جیهانی پێبەخشرا.
 
رۆژی 17ی كانوونی یەكەمی 2014 لە پەرلەمانی كوردستان لە رێوڕەسمی رۆژی ئاڵای كوردستان و دایكدا ئاڵای كوردستان لەلایەن دایكی ئەو سێ شەهیدەوە هەڵكرا و هەر لە پەرلەمانی کوردستان، یوسف محەممەد، سەرۆکی ئەو کاتی پەرلەمان ئاڵای كوردستان و لۆگۆی نەبەردی و ئازایەتیی بەخشیيە دایكی ئەو سێ برا شەهیدە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی سەردانی هەولێر دەکات

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئینگلیزی بڵاوی کردەوە، بڕیارە بەمزووانە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی باشووری کوردستان بکات و لە پیرمامیش لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.