گالەری

27-07-2018
19 Photos
جەمال یاد

رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی پرسەی یونس ئایگون، باوکی هونەرمەند شڤان پەروەر بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین کەسایەتی سیاسیی و حیزبی لە پرسەکەدا بەشداربوون.


پێشتر هونەرمەند نەجمەدین بابەکر، هاوڕێی نزیکی شڤان پەروەر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو، کە رۆژی 19-7-2018 یونس ئایگون، باوکی شڤان پەروەر لە تەمەنی 105 ساڵیدا لە شاری وێرانشاری باکووری کوردستان کۆچی دواییکردووە، هەر لەوێ بەخاکسپێردراوە.

هاوکات شڤان پەروەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە یوتیوب باسی کۆچی دوایی باوکی دەکات و دەڵێت، باوکی دوای نزیکەی 100 ساڵ تەمەن گەڕایەوە لای خودای گەورە.

شڤان پەروەر دەشڵێت، وەک چۆن لە سەرەمەرگدا نەیتوانی لەگەڵ دایکی بێت، ئێستاش نەیتوانیوە لەکاتی مەرگیدا لەگەڵ باوکی بێت، کە وەک خۆی دەڵێت :لە تەمەنیدا خۆیدا زەحمەتی زۆری بینیووە".

هونەرمەند شڤان پەروەر ئاماژە بەوەشدەکات، باوکی تەندروست ژیاوە و تەمەنیشی درێژ بووە، بەڵام پیریی هەر رۆژێک کۆتایی بە ژیانی مرۆڤ دەهێنێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن