ماوەی تۆمارکردنی پارت، هاوپەیمانی و بەربژێرانی تاک و پێکهاتەکان درێژکرایەوە

27-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی و بەربژێرانی تاکی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە. 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی پێنجەشەممە 27-06-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی و بەربژێرانی تاک و بەربژێری تاکی پێکهاتەکانی تاوەکو کۆتایی رۆژی 04-07-2024 درێژکردەوە.
 
ئەمڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنی پارت، هاوپەیمانی، بەربژێرانی تاک و سەربەخۆبەکان بوو بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا. ئەمە سێیەمین جارە، وادەی تۆمارکردنەکە درێژ دەکرێتەوە. 
 
عیماد جەمیل، گوتی، دوای تەواوبوونی وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی و بەربژێرانی تاک، قۆناخێکی دیکە دەستپێدەکات، ئەویش کردنەوەی دەرگەی پێشکێشکردنی لیستی بەربژێرانە.
 
رۆژی چوارشەممە، 26-06-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
لە مەرسوومەکەدا جگە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن، ئەوەی تێدا باسکراوە؛ دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بکەن بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومەکە.
  
جگە لە لایەنە سیاسییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەورووپا و ژمارەیەک وڵات پێشوازییان لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن کرد، کە چوارەم جارە دیاریدەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".