بە ڤیدیۆ؛ ئاسایشی سلێمانی 11 تۆمەتبار لەسەر قۆپیکردن دەستگیر دەکات

 

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، 11 تۆمەتبار کە لە رێگەی (سەماعەی قۆپی)ـەوە، بەنیازی قۆپیکردن بوون، دەستگیرکران.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ رۆژی 26ی حوزەیرانی2024 توانرا 11 تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن.
 
باس لەوەشکراوە، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنڵاین ئامێری قۆپیکردنیان کڕیوە و ویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەکاریانبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران.
 
ئێستا تۆمەتباران بە مادەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.