سوپای تورکیا 6 خاڵی نوێی سەربازی لە سنووری زاخۆ دروست دەکات

27-06-2024
غەریب مەجید
دروستکردنی رێگە بۆ خاڵێکی نوێی سەربازی لە سنووری باتیفا.
دروستکردنی رێگە بۆ خاڵێکی نوێی سەربازی لە سنووری باتیفا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کار لەسەر دروستکردنی شەش خاڵی نوێی سەربازی دەکات. دانیشتووانی گوندەکانی دەروبەر بێبەش بوون لەو خێر و بێرەی لەو شاخانەدا هەیە و دەڵێن، بەرهەمی کشتوکاڵییان کەمی کردووە. 
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، گوندی شیڤێی قەزای باتیفایە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. سوپای تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی رێگەیەکن بۆ شەش خاڵی سەربازیی نوێ لە زنجیرە چیاکانی زرێزە. دەستیان بەسەر زیاتر لە 20 کیلۆمەتر چوارگۆشەدا گرتووە. 
 
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی بۆردوومانی بەردەوام ئاگر لە پاوانی گوندەکانی ئەو سنوورە دەکەوێتەوە و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە. 
 
ساجد نەرمکی، گوندنشینێکی سنوورەکەیە و دەڵێت: "حەفارە، بلدۆزەر و دوو گرێدەریشیان پێیە. رێگەکە لە ناوچەی شیڤێ بۆ خەروەیی دەبەن." 
 
خەلات زوبێر، ئاژەڵدارە و دەڵێت: "نزیکەی سێ هەزار بزن و مەڕمان هەن، پێشتر دەچووینە شاخ و هەر شوێنێکی دیکە کە ویستبامان. بەڵام دوای ئەوەی ئەمانە هاتوون. ناتوانین بچینە هیچ شوێنێک. تەنیا دەتوانین 200 بۆ 300 مەتر لە دەوروبەری گوندەکەمان هاتووچۆ بکەین." 
 
ماوەی 10 ساڵە مەلەڤان ئەکرەم لە گوندی گرێ بیێ سەرقاڵی بەخێوکردنی مێشهەنگە. ئێستا 100 مێشهەنگی هەن. پێشتر مێشەکانی دەبردنە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام بەهۆی شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکە و دانانی خاڵی نوێی سەربازیی تورکیا، ناچار بووە مێشەکانی لە گوندی گرێ بیێ جێبهێڵێت. 
 
مەلەڤان دەڵێت: "پێش ئێستا مێشهەنگەکانمان دەبردنە چیاکان. ئێستا ناتوانین بیانبەینە بەرسیارکێ، شیدنێ و روویسێ. تورکیا داگیری کردوون و لە ئێمە قەدەخە کراون. لە لای [گوندی] سووریێ، سەرێ بسمیلێ و دێمکاش بە هەمان شێوە. ئێستا سوپای تورکیا گوندەکانی گرێ بیێ و شیڤێ و ملا خەڕوەیی-شیان گرتووە و لە ئێمەیان قەدەخە کردووە. ئەگەر بەرهەمەکانمان لە چیا بوونایە، دوو هێندە زیاتر دەبوون و بۆ ئێمە باشتر دەبوو." 
 
بە دانانی ئەو شەش خاڵە سەربازییە، تورکیا هەشت گوندی دەڤەری گولییان لە زنجیرە چیاکانی زرێزە داگیر کردوون. گوندەکانی رێوانێ، گرێ بیێ و دێمکا، زرێزە و کۆرکا  گوندی ئاوەدانن و ئێستاش خەڵکیان تێدا دەژیت. گوندەکانی شیڤێ کەهنیا تیا، بلێجان، بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا چۆڵکراون و خەڵک ناتوانن بچنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
 
بەگوتەی دانیشتووانی ئەو گوندانە، کۆمەڵێک سەرباز هەفتەیەک لەمەوبەر بە پیادە بەنێو ئەو گوندانەدا چوون و ژمارەیان سەرووی 400 سەرباز دەبن. 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانپێدانانی دوو بازرگانی ئامێری گزیکردن

دوو بازرگانی ئامێری گزیکردن قسە بۆ رووداو دەکەن

دوو گەنج، کە بەهۆی مامەڵەکردن بە ئامێری گزیکردن دەستبەسەرکراون، قسە بۆ رووداو دەکەن، چۆنییەتی دەستخستنی ئەو ئامێرە و شێوازی کارکردنیان رووندەکەنەوە.