گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی وشکانی کۆتاییهات

27-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی کۆتاییهات. گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی ئاسمانیش خێراتر دەکرێ.  
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-06-2024، حەسەن فەهد کینانی، گوتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە رووداوی گوت، پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی وشکانی کۆتاییهات، سەرجەم ئەو حاجیانەی بە وشکانی حەجیان کرد، گەڕانەوە.
 
حەسەن فەهد کینانی ئاماژەی بەوەدا گەڕانەوەی حەجیان بە رێگەی ئاسمانی بەردەوامە. پرۆسەکە خێراتر دەکرێ لە رێگەی هەرسێ فڕۆکەخانەی، جەدە، مەدینە و تائیف. ئەم ساڵ یەکەم جارە لە رێگەی فڕۆکەخانەی تائیفەوە حاجیان دەگەڕێنرێنەوە.
 
لە 21ی مانگەوە، پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی ئاسمان دەستیپێکردووە. حاجییەکان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانى بەغدا، هەولێر، سلێمانى، کەرکووک، نەجەف و بەسرە دەگەڕێنەوە.
 
هەر لەوبارەوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێ بۆ خێراترکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان. 
 
ئەم ساڵ بە فەرمی 19 هەزار و 145 حاجی بە فڕۆکە و 19 هەزار و 145 کەسی دیکەش لە رێی وشکانییەوە چوونە حەج، ئەمەش بەپێی حەج و عومرەی عێراق. 4685 یان لە هەرێمی کوردستانەوە چوون
 
تێچووی حەجی ئەم ساڵ سەرەتا بە دۆلار راگەیێندرا کە بە رێگەی ئاسمانی 4800 دۆلار و بە رێگەی وشکانی 4000 دۆلار بوو، بەڵام دواتر کرایە دینار و رێگەی ئاسمانی کرا بە 6 ملیۆن و 350 هەزار دینار و بە رێگەی وشکانیش 5 ملیۆن و 300 هەزار دینار.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانپێدانانی دوو بازرگانی ئامێری گزیکردن

دوو بازرگانی ئامێری گزیکردن قسە بۆ رووداو دەکەن

دوو گەنج، کە بەهۆی مامەڵەکردن بە ئامێری گزیکردن دەستبەسەرکراون، قسە بۆ رووداو دەکەن، چۆنییەتی دەستخستنی ئەو ئامێرە و شێوازی کارکردنیان رووندەکەنەوە.