پێنج شاخەوانی کورد دەچنە سەر یەکێک لە بەرزترین لووتکە شاخەکانی هیمالایا

 
رووداو دیجیتاڵ

پێنج شاخەوانی کورد دەستکەوتێکی جیهانییان تۆمار کرد و بە ئاڵای کوردستانەوە گەیشتنە سەر یەکێک لە بەرزترین لووتکە شاخەکانی زنجیرە چیای هیمالایا و گەڕانەوە کوردستان.
 
تیمێکی ئێکسپدەیشنی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان، کە لە پێنج شاخەوانی کورد پێکهاتبوو، توانییان سەرکەوتنێکی تەکنیکی و ئەزموونگەرانە ئەنجامبدەن و لە دیوی ھیندستانەوە گەیشتنە سەر لووتکە شاخی گانگ یاتسەی دوو.
 
لووتکە شاخەکانی زنجیرە چیای هیمالایا بەرزییەکەی 6250 مەترە، شاخەوانانی کوردستان ماوەی ساڵێک ئامادەکاری و راهێنانێکی زۆریان بۆ بەرگەگرتن لە بەرزاییەکان و سەختییەکانی ناو بەفر کردبوو.
 
فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان لە ساڵی 2005 دامەزراوە، سەرپەرشتیی زیاتر لە 80 گرووپی شاخەوانی هەرێمی کوردستان دەکات.