لە سنووری قەزاکانی سۆران، چۆمان و رواندز 5 دادگا هەن و 3 دادوەر تێیاندا دەوام دەکەن

27-06-2021
بەختیار قادر
بەختیار قادر
کەیسەکانی بەردەم پارێزەرێک
کەیسەکانی بەردەم پارێزەرێک
A+ A-
رووداو - سۆران

لە سنووری قەزاکانی سۆران، چۆمان و رواندز پێنج دادگا هەن، کەچی تەنها سێ دادوەر تێیاندا دەوام دەکەن و پارێزەرەکانی ناوچەکە دەڵێن، کاروبارە یاساییەکانیان بۆ رایی نابن و داواکاریی خەڵک و کێشە یاساییەکان بە مانگ و ساڵ یەکلایی نابنەوە.

دوو پارێزەر لە دادگای بەرایی سۆران کە داواکاریی زۆری خەڵکیان بەدەستەوەیە، دەڵێن بە ساڵ و مانگ کەیسەکانیان بۆ یەکلایی نابێتەوە. یەکێک لەو پارێزەرانە بەناوی پشتیوان رزگار، داواکارییەکی جیابوونەوەی لەبەردەستە و ساڵێکە بۆی تەواونەکراوە.

پشتیوان رزگار، پارێزەر بە رووداوی گوت "ئەو کەیسەی بەردەستم کاتەکەی لە ساڵێک تێپەڕیوە، لە دادگاکانی سنووری سۆران دادوەر کەمن و نۆرە بەرناکەوێت، پێشتر باش بوو، پێنج دادوەر لێرە دەوامیان دەکرد و ئێستا دووانیان گواستراونەتەوە و شوێنگرەوەشیان بۆ نەهاتووە، بەو جۆرە خەڵک روو لە دادگاکان ناکەن و بە عەشایەری کێشەکانیان چارەسەر دەکەن".

پارێزەرەکان چەندجارێک گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، یاداشتنامەشیان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

لە سنووری سۆران و دەوروبەریدا چوار قەزا و 13 شارۆچکە هەن، پێنج دادگا لە سنوورەکەدان، هەر دادگایەک پێکدێت لە دادگای باری کەسی، بەرایی، لێکۆڵینەوە و کەتن، لە هەموو سنوورەکەدا تەنها چوار دادوەر کاروبارەکان رایی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.