پۆلیسی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی 'دزینی پارەی خێرخوازی' دەستگیر دەکات

27-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی سندووقی پارەی خێرخوازی لە چێشتخانەیەک، کەسێکیان دەستگیر کردووە.
 
بە گوتەی پۆلیسی هەولێر بۆ رووداو، لەسەر بنچینەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە کەسێک "سندووقێکی پارەی خێرخوازی لە چێشتخانەیەک دەدزێت،" تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.
 
تۆمەتبارەکە ناوی (ھ . ن. ک) و بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 
ساڵی رابردوو پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئاماری دزی و تاوانەکانی بڵاونەکردەوە. لە ساڵی 2022دا 5931 رووداوی دزیکردن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.