لە یەک ساڵدا لە شەقڵاوە 176 کەس لەسەر بڕینەوەی داری تەڕ دەستگیر کراون

27-05-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
بڕینەوەی دارێکی تەڕ لە سنووری شەقڵاوە
بڕینەوەی دارێکی تەڕ لە سنووری شەقڵاوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو ساڵە دیاردەی بڕینی داری تەڕ مەترسی لەسەر پاوانی گوندی بیرۆکان لە سنووری قەزای شەقڵاوە دروستکردووە. گوندنشینان دەڵێن، بە رۆژی رووناک کەسانی نەناسراو داری تەڕ لە پاوانی گوندەکەیان دەبڕنەوە.
 
نازم عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی بیرۆکانە و دەڵێت، "خەڵکی ناوچەکە دارەکانیان بڕیوە، دارێکی زۆر بڕاون، دارەکان داری بەڕوو و، مازوون، زۆربەیان داری بەڕوون."
 
دارەکان لە رووبەری زیاتر لە 100 دۆنم زەویی پاوانی گوندەکە بە مشار بڕدراون و پارچە پارچە کراون، داربڕەکان بەشێک لە دارەکانیان گواستووەتەوە و بەشێكیشی ماوەتەوە، چونکە فریای گواستنەوەی نەکەوتوون.
 
بێستوون سابیر، خەڵکی گوندی بیرۆکانە و باسی لەوە کرد، "بە رۆژ دارەکان دەبڕن و ئامادەی دەکەن و دواتر بە گوێدرێژ دەیگوازنەوە، چونکە چیاکە سەختە و دەبێت بە رۆژ بیکەن."
 
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، لە ماوەی ساڵی رابردوودا تاوەکو ئێستا 176 کەسیان لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر 52 ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابدا گرتووە.
 
عەقید وەلید حەمەد، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە بە رووداوی گوت، "هۆکاری سەرەکیی داربڕین لەم ناوچەیە بوونی کورەکانی خەڵووزە، ئێمە داوامانکردووە کورەکانی خەڵووز دابخرێن."
 
بەپێی ماددەی 21 لە یاسای دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان، سزای بڕینەوەی دار لەنێوان سێ ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت و هەندێکجاریش زیندانیکردنە، کە ماوەکەی لە ساڵێک تێپەڕ نەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرژییەکەی سەرگەڕان لە 17ـی شوباتی 2025.

لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک: چیدی عەرەب ناتوانێت زەوی جووتیارانی کورد بکێڵێت

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بۆ رێگەدان بە کارکردنی جووتیارانی سەرگەڕان واژۆ کردووە.