وەزارەتی پلاندان: دابەشکردنی پارەی پرۆژەکان لەسەر بنچینەی ژمارەی دانیشتووان بووە

27-05-2021
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەساڵی 2019ـەوە زیاتر لە 434 ملیار دینارییان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە و زۆرترین پارەش بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە. 
 
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە ساڵانی 2019 بۆ 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک پارەی بۆ پرۆژەکان تەرخانکردووە و هەر پارێزگایەکیش بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی پارەی بۆ تەرخانکراوە."
 
بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2019 تاوەکو 2021، بڕی 434 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرجکردووە.
 
ئەو بڕە پارەیەی لەو ماوەیە تەرخانکراوە بەم جۆرە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراوە:
 
- پارێزگای هەولێر:  141 ملیار و 600 ملیۆن دینار
 
- پارێزگای سلێمانی: 193 ملیار و 300 ملیۆن دینار
 
- پارێزگای دهۆک: 86 ملیار و 800 ملیۆن دینار
 
- پارێزگای هەڵەبجە: 12 ملیار و 500 ملیۆن دینار
 
 
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی لەکۆتایی ساڵی 2020 دا بە 6 ملیۆن و 171 هەزار و 83 کەس خەمڵاندووە. 
 
 
زاگرۆس فەتاح  باسی لەوەشکرد کە ئەمساڵیش بڕی 349 ملیار دیناری دیکە تەرخانکراوە کە بەهەمان میکانیزم بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ئەمساڵی 2021 دابەشدەکرێت.
 
لەبارەی ئەو پارەشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی ساڵانی 2019 بۆ 2021 تەرخانکراوە، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بریتیبوون لە پرۆژەکانی ئاو و کارەبا و رێگەوبان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.