بەڕێوەبەری كەناڵی سپێدە دەستی لەكار كێشایەوە


رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی سپێدە، زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستی لەكاركێشایەوە.

هیوا حامید، بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی سپێدە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند.

دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو لەكاتێكدایە، كە دوای هەڵبژاردنەكانی 30 نیسانی ئەمساڵ، لەلایەن بەشێك لە سەركردایەتی و كادیرانی یەكگرتووەوە رەخنە لە كەناڵی سپێدە گیراو پێیانوابوو ئەو كەناڵە نەیتوانیوە لە ئاست گەیاندنی پەیامەكانی حیزب بێت.

هیوا حامید لە نووسینەكەیدا سوپاسی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و مەكتەبی راگەیاندنی حیزبەكەی دەكات‌و دەڵێ "هاوكارێكی باشم بو‌ون".

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە نازانێت دوای خۆی كێ دەبێتە بەڕێوەبەری كەناڵەكە.