ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر: سوکایەتییە بۆسەر سەروەریی عێراق
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و بە "سوکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناوی دەبات. وەزارەتەکە داوا لە بەرپرسان دەکات لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی ئەو هێرشە "رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە."
رۆژی هەینی 26-04-2024 ماتیو میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین. سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە "سووکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناودەبات و داوا لە بەرپرسان دەکات "لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی هێرشەکە رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە."
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی سەروەری، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق."
دوێنێ هەینی، کاژێر 06:45ی ئێوارە، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ. بە گوتەی رەمک رەمەزان، قایمقایمی چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا 4 کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستدا و 2ی دیکەش بریندار بوون.
رەمک رەمەزان رایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشوو هێرشی کرایەسەر و شوێنەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بوو.
کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لەسەر رێنمایی محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵات، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر پێکهێنراوە.
پڕۆژەی گازی کوردستان لە ساڵی 2007 دامەزرا، کاتێک دانەگاز و نەوتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ بەدەستهێنانی مافی تایبەت بە قەبڵاندن و پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەردوو وێستگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستان.
دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەکە و لە تشرینی یەکەمی 2008، بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو.