حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات: خۆتان لەم جۆرە کارانە بەدوور بگرن و پارە بەفیڕۆ مەدەن

27-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات، "هەر کەس و کۆمپانیایەک لەژێر ناوی پشکی زیادە یاخود حەجی بازرگانی و هەر ناوێکی دیکە هەوڵبدات پارە لە خەڵک وەربگرێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە."

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دەکەنەوە كه‌ بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ نه‌هاتووه‌ و "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كو پاره‌یان به‌فیڕۆ نه‌چێت."

لەو ئاگادارییەدا حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له‌ژێر ناوی پشكی زیاده‌ یاخود حه‌جی بازرگانی و هه‌ر ناوێكی دیكه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات پاره‌ له‌ هاووڵاتییان وه‌ربگرێت، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی تووندی یاسایی و كارگێڕی ده‌بێته‌وه‌.‌"

هەروەها هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار دەکاتەوە كه‌ ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌و ڤیزا‌یه‌ حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، "سعودیه‌ بۆ رێگریكردن له‌ حه‌جی ‌بێ به‌رنامه‌، یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان، چه‌ندین رێكار و سزای راگه‌یاندووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ ڤیزای ساڵانه‌ حه‌ج بكه‌ن، له ‌كاتی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سعودیه‌ ئێمه‌ وه‌كو بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیارێتیی ئه‌و سزایانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن."

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، "هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکو پارەی بەفیڕۆ نەچێت و رووبەڕووی کێشە نەبنەوە."

هەروەها دڵنیایی ئەوەشی بە هاووڵاتییان داوە، هه‌ر نوێكارییه‌ك له‌ پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنی بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوی دەکەنەوە تاوه‌كو هه‌موو هاووڵاتییان لێی ئاگاداربن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنانە؛ پیاوانی هەڵەبجە قسە دەکەن

تووندوتیژیی دژی ژنان 'پەتایەکی جیهانییە'؛ پیاوانی هەڵەبجە روونی دەکەنەوە بۆچی لای ئەوان ئەو کێشەیە نییە

لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."