لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە راپەڕین دوو کەس بریندار بوون


رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا، دوو کەس بریندار بوون.
 
عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 10:00ی ئەمشەو پێنجشەممە، 27-04-2023، بووە، بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە و لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا ماجێستا و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە.
 
بەگوتەی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین، لە رووداوەکە دوو کەس بریندار بوون کە یەکێکیان شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە و ئەوی دیکەشیان شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەیە.
 
دوای رووداوەکە، هەردوو بریندارەکە گەیێندرانە نەخۆشخانەی گشتیی حاجیاوا و گوتەبێژی هاتووچۆی رانیەش دەڵێت، چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.