رووداو - سۆران
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، سێ کەس تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە قایمقامی رواندز و دووانیان خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە.
شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەسی سێیەمیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 26-04-2023 کاژێر 06:30 خولەک لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک تەقە لە قایمقامی رواندز کرا، بەڵام بە سەلامەتی رزگاری بوو.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کێشەکە لەنێوان بنەماڵەی ئەحمەد قادر، قایمقامی رواندز و بنەماڵەکەی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ 32 ساڵ بەر لە ئێستا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ