گالەری

27-04-2020
11 Photos
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
رووداو - هەولێر 

رۆژی یەکشەممە 26-04-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوو تووشبووی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاند، یەکێک لەوانە لە کەمپی دارەشەکران بوو. ئەمڕۆ بەهۆی ئەو تووشبووەوە هاتووچۆ لە کەمپەکە قەدەخەکرا و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییشەوە پشکنین بۆ خەڵکی کەمپەکە دەکرێت.

مەهدی فەرەج، پەیامنێری رووداو لە کەمپەکە رایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی خەبات پشکنین بۆ چەند کەسێکی کەمپەکە کراوە و هاتووچۆش بە هەمووشێوەیەک قەدەخەکراوە. 

بەگوتەی پەیامنێری رووداو، زیاتر لە 12 هەزار کوردی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپەکەدا دەژین و دۆخی ژیانیان باش نییە. 

پێشتر ئیسکەندەر ساڵح، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند بوو "ئەو کەسەی لە دارەشەکران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە کۆمپانیایەک کاردەکات. لە 18-04-2020 لە کەمپ دەرچووە و نەگەڕاوەتە نێو کەمپەکە".