ژن و منداڵی تووشبووەکەی دارەشەکران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون

27-04-2020
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن هەولێر کۆرۆنا
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەشەکران رایگەیاند، دوای تووشبوونی کەسێکی کەمپی دارەشەکران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکارەکانی کەرەنتینەکردنی کەمپەکە تووندوتۆڵتر کراون و ئەنجامی پشکنینی ئەندامانی خێزانی  تووشبووەکەش پاک دەرچوو.
 
ئەحمەد نەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەشەکرانی سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 26-04-2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی پیاوێكی 32 ساڵانی کەمپی دارەشەکرانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، پشکنین بۆ ئەندامانی خیزانەکەی کرا و سەرجەم پشکنینەکانیان پاک دەرچوون"
 
بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەشەکران ئاماژەی بەوە کرد، "هەروەها 200 پشکنینی هەڕەمەکی لە کەمپەکە وەرگیراون و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانین. دوای راگەیاندنی تووشبوونەکە رێکارەکانی کەرەنتینەکردنی کەمپەکە تووندوتۆڵترکراون. چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە لە کەمپەکە بە هەموو شێوەیەک قەدەخە کراوە".
 
ئەحمەد نەبی باسی لەوە کرد، "کەمپی دارەشەکران نزیکەی 13 هەزار کەسی تێدا دەژی و دوای ئەوەی رێکارەکان لە هەرێمی کوردستان بەگشتی هەندێک سووککران، خەڵک هەبوو بەهۆی ئیش و کارەوە و دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە چووەتە دەرەوە کە ناگەڕێنەوە کەمپەکە، ئەو هاونیشتمانیەی تووشی کۆرۆنا بووە یەکێکە لەوانە، ئەو دوای دەرچوونی لە کەمپەکە داوای گەڕانەوەی کردووە و پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە. ئێستا لە نەخۆشخانەی کۆرۆنا لەژێر چاودێریدایە".
 
ئەو کەسەی کەمپی دارەشەکران کە تووشی کۆرۆنابووە هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە بەحرکە کار دەکات و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە کەمپەکە بۆ کارکردن دەرچووە.
 
کەمپی دارەشەکران سەر بە ناحیەی دارەشەکرانی شارۆچکەی خەباتە لە پاریزگای هەولێر، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی دوو هەزار و 300 خێزانە و لە نزیکەی 13 هەزار کەس پێکهاتوون و لەنێو دوو هەزار و 500 چادردا دەژین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دواکەوتنی مووچە کاریگەریی بەرچاوی لەسەر جموجۆڵی بازاڕ دروستکردووە.

کاریگەریی نەهاتنی مووچە؛ دووکاندارێک دەڵێت ئەوەی پارەیشی هەیە ناوێرێ خەرجی بکات

بازاڕی شێخەڵڵا کە دەکەوێتە شاری هەولێر، بۆرسەی خۆراکی وشکەی هەرێمی کوردستانە، نزیکەی مانگێکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە کڕیار لە بازاڕەکە کەمبووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کەلوپەلی ئەو بازاڕە پێویستیی رۆژانەی خەڵکن.