رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی شارەوانیی شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ هەزار ملیار تمەن بۆ بودجەی شارەوانیی بۆکان دیاریکراوە، کە نزیکەی دوو ئەوەندەی ساڵی رابردووە.
بودجەی ساڵی رابردووی شارەکە 550 ملیار تمەن بوو. رۆژی چوارشەممە (26ـی ئاداری 2025) ئەمیر ئەحمەدی، سەرۆکی شارەوانیی بۆکان رایگەیاند، "زیاتر لە 90٪ـی بودجەی ساڵی رابردوو، خەرجکرا."
ئەمیر ئەحمەدی گوتی، "بودجەی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ئابووری و گرنگەکان خەرج دەکرێت، کە لە ساڵانی رابردوو دانراون."
ئەمیر ئەحمەدی گوتیشی، "هەوڵدەدەین بە جێبەجێکردنی پڕۆژە سەرەکییەکان، پەرە بە گەشەسەندنی شارەکە دەبین بۆ ئەوەی لانیکەم شارەکە ئەو ستانداردانەی هەبێت، کە شایەنی بۆکان و هاونیشتمانیانی بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ