قەدەخەی هاتووچۆ لە 11 ناوچەی شرنەخ راگەیێندرا

27-03-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
چوونی خەڵک بۆ چەندین ناوچەی سنووری لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ 15 رۆژ قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکە بەپێی یاسای سەربازی راگەیێندراوە. 
 
پارێزگەی شرنەخ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، ناوچە سنوورییەکانی سەر بە سلۆپی، گابار، گوچلو کۆناک، سوهور یایلا، جودی، جزیرێ، فارقین، فاراشین، تەختەڕەش، بەیتوشەباب، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایا، خوسرەوپاشا و ئاڵتنداغ وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون و بۆ 15 رۆژ چوون و هاتنی خەڵک بۆیان قەدەخەیە.
 
بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە ئەمڕۆوە 27ـی ئاداری 2024 دەستیپێکرد و تاوەکو 10ی کانوونی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت.
 
پارێزگەی شرنەخ دەڵێت، بە مەبەستی "پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکان"، ئەو شوێنانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون و داوای لە خەڵکیش کرد پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن. 
 
سوپای تورکیا چەند مانگێکە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باشووری کوردستان و چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان زیادکردووە. ئەو شوێنانەی ئۆپەراسیۆنیان تێدا بەڕێوەدەچێت وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت رادەگەیێندرێن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مامۆستا ئازاد هورمزیار، بەرپرسی لقی کەرکووکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

بەرپرسی یەکێتی زانایان لە کەرکووک: لە هەرێمی کوردستان بەبێ بینینی مانگ کرایە جەژن

بەرپرسی لقی کەرکووکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، جیاوازیی یەکەم رۆژی جەژن لەنێوان کەرکووک و هەرێمی کوردستان هیچ گرفتێکی شەرعی نییە؛ گوتیشی، ''بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن لە هەرێمی کوردستان، مانگ نەبینراوە.''