حکومەت پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

27-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، لە رۆژی یەكشەممەوە، كە دەكاتە 30ی ئاداری 2025، تا 5ـی نیسانی 2025، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
 
دەشڵێت: "رۆژی یەكشەممە، 6ـی نیسانی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە."
 
ئەگەرچی بەپێی حکومەت، پشووی جەژن رۆژانی 30 ئادار تاوەکو 5ـی نیسان دەگرێتەوە، بەڵام فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی هەینی و شەممە دەوام ناکەن، بەوپێیە بێت، لە سبەی هەینییەوە تاوەکو یەکشەممەی داهاتووتر، کە دەکاتە 6ـی نیسان، دەوام نییە و فەرمانبەران لە پشوودان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری مهاباد.

18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارەییەکانی مهابادیان کردووە

سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت: "18 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان کردووە".